سلێمانی..چەند شەقامێك دادەخرێن

20/07/2019 - 10:37 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت بەهۆی نۆژەنكردنەوەی شەقامێكەوە لەئێستادا شەقامی ئیبراهیم پاشا لەنزیك مزگەوتی سەڵاحەدینەوە بەرەو قوتابخانەی ژین بەربەستكراوە.


لەئاگاداری نامەیەكدا كەوێنەیەكی دەست كوردیو كەوتوە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی رایگەیاندوە" ئاگاداری شۆفێران دەكەینەوە، بەهۆی نۆژەنكردنەوەی شەقامەكانی ناو شاری سلێمانییەوە، لەئێستادا شەقامی ئیبراهیم پاشا لەنزیك مزگەوتی سەڵاحەدینەوە بەرەو قوتابخانەی ژین بەربەستكراوە"


راشیگەیاندوە" لەهەمانكاتدا لەفولكەی كاوەی ئاسنگەرەوە بەرەو گۆڕەپانی زانكۆ و بەرەو شەقامی مەجیدبەگ و شەقامی ئیسكان بەربەستكراوە"


ئاماژەی بەوەشداوە" لەئێستاشدا سەرجەم گۆڕەپانی دوڕیانی سەرچنار بەربەستكراوە، داواكارین لەشۆفێران ڕێگەی بەدیل بگرنە بەر و هاوكاری تیمەكانی هاتوچۆبن"