ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی حەوت بەڕێوەبەری‌ ئاو بانگهێشت دەكات

20/07/2019 - 10:41 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

كوردیو - سلێمانی

 ئەندامێكی‌ ئەنجومەنی‌ پارێزگای‌ ڕایدەگەیەنێت: بەمەبەستی بەدواداچونی سكاڵای هاوڵاتیان لەسەر پێوەری ئاوی ماڵان لەهەندێك شوێندا بانگهێشتی ژمارەیەك بەڕێوەبەری‌ ئاو دەكەین.

 

خەدیجە عبدالجبار ئەندامی‌ ئەندامی لیژنەی خزمەتگوزاری شارەوانی ئەنجومەنی پاریزگای سلێمانی لەفراكسیۆنی یەكگرتوو بە كوردیوی ڕایگەیاند: لەو كۆبونەوەیەدا هەریەك لەبەڕێوەبەرانی‌ ئاوی (سلێمانی، هەڵەبجە، دەوروبەری سلێمانی، قەڵادزێ، چەمچەماڵ، سیدسادق) بەشداریدەكەن و هاوكات بڕیاریشە بەرێوەبەری گشتی ئاوی هەرێم بەشداری كۆبونەوەكە بكات بۆ تاووتوێی‌ بابەتەكە.

 

هەروەها لە ڕاگەیەنراوەكەداپەیامێك ئاراستەی‌ هاوڵاتیانیش دەكات و دەڵێت: هەركەسێك بەڵگەی لایە لەسەر بەهەڵە خوێندنەوەی یێوەرەكە یان هەر كێشەیەكی دیكە لەبەرژەوەندی گشتی ئەوانی‌ لێ ئاگاداربكەنەوە بەڵام تیبینیەكانمان با لەسەر میكانیزمی كارپێكرنی پیوەرەكان بێت نەك دانەنانی پێوەر.

 

جێگای ئاماژەیە: بەهۆی خراپی‌ كوالێتی‌ پێوەری‌ ئاوی‌ ماڵان ئەو شەش بەڕێوەبەری‌ ئاوە لەسنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ بانگهێشتكراون و بەڕێوەبەری‌ گشتیی ئاوی‌ هەرێمیش لەكۆبونەوەكەماندا بەشداردەبێت.

 

ئەلبوومی وێنەکان