لەپێناو بەرژەوەندی هاوڵاتیاندا، پێشنیارێكی گرنگ ئاڕاستەی حكومەت دەكرێت

20/07/2019 - 10:41 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

كوردیو ـ هەڵەبجە ـ حەیدەر حەمەساڵح

ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی پرۆژەیەكی پێشنیاركرا و لەسەر پرۆژەكانی نیشتەجێ بوون دەخاتەڕوو و ڕایدەگەیەنێت: پیویستە ساڵانە بەدواداچون بكریت چەند خیزان زیاد دەكات بەو ئەندازەیە هەوڵی دابینكردنی یەكەی نیشتەجێ بوون بدرێت.

 


خەدیجە عبدالجبار ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەفراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان و ئەندام لە لیژنەكانی پلان و پرۆژەكان و خزمەتگوزاری شارەوانی و بەدواداچوونی خزمەتگوزاری سیتی یەكان لە لێدوانێكیدا بۆ كوردیو ڕایگەیاند : لەماوەی رابردودا تەنها لە پارێزگای سلێمانی ژمارەیەكی زۆر یەكەی نیشتەجی بوون دروست كرا كە نزیكەی ٤٧ هەزاریان مۆڵەتی وەبەرهێنانیان هەیە لەجۆرەكانی (high cost ,low cost) ، كە ئەوانیش كیشەی جۆراو جۆریان هەیە ، وە ١٧ پرۆژەی تر كە هەزاران یەكە لە خۆدەگرێت و سەر بە وەبەرهێنان نین ،ئەمە و جگە لە هەزاران یەكەی نیشتەجێ بوونی تر كە لەلایەن وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەوە دروست كران و زۆربەی تەواو نەبوون یان تەواو بوون و بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزاری تا ئێستا سودی لێ نەبینراوەو بەهەدەردانی زۆری تێدا كراوە ، سەرەڕای ئەمە كێشەی كرێنشینان هیشتا بەردەوامە

 

ڕاشیگەیاند : زیاتر لە ٣٠ هەزار كۆمپانیا هەیە كە خانوو بەكاردەهێنن بۆ ئۆفیسەكانیان ئەمە جگە لەسەدان فەرمانگەی حكومی كە لە كرێدان .

 

خەدیجە عەبدالجبار ئاماژەی بۆ ئەوەگرد كە پیویستە ساڵانە دیراسەی ئەوە بكریت جەند خیزان زیاد دەكات بەو ئەندازەیە هەوڵی دابینكردنی یەكەی نیشتەجێ بوون بەپلانێكی تۆكمە بخریتە كار لە ئیفراز كردنی زەوی و دروستكردنی باڵەخانەی نوێ .

 

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی وتی : حكومەت دەتوانێت بە بڕیارێك تەواوی كۆمپانیاكان پابەند بكات بەدروستكردنی بینا بۆ خۆیان لە شوێنێك كە حكومەت خۆی دەست نیشانی بكات ،بەم جۆرە ژمارەیەكی بەرجاو خانوو دەكرێنەوە بە شوێنی نیشتەجێكردن و كرێی خانوو دادەبەزێنێت لەبەرژەوەندی كرێنشینان .