پەكەكە كوژران وبرینداربونی حەوت سەربازی توركیای راگەیاند

20/07/2019 - 11:02 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

ئەمڕۆ شەممە 20/تەمموزپارتی كرێكارانی كوردستان( پەكەكە) رایگەیاند لە روبەروبونەوەیەكدا حەوت سەربازی توركیاكوژراون و برینداربون.


لەبەیاننامەیەكدا ئەمرۆ شەممە 20 ( پەكەكە) رایگەیاندوە" لەروبەروبونەوەیەكدالەگەڵ سوپای توركیا لەناو هەرێمی كوردستان سەربازێكی توركیا كوژراوە و شەش سەربازی دیكە برینداربون.


جێگەی ئاماژەیە ماوەیەكە شەڕو پیكَدادنەكانی سوپای توركیاو گەریلاكانی پەكەكە لەسنورەكانی هەرێمی كوردستان چربونەتەوە و ناوبەناویش فرۆكە جەنگیەكانی توركیا بەبیانوی بونی چەكدارانی پەكەكە بۆردومانی ناوچە سنوریەكان دەكەن.