حكومەتی هەرێم لەبارەی دەوامی فەرمانبەرانەوە بڕیارێكی دەركرد

20/07/2019 - 11:17 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا دەوامی وەزارەت و فەرمانگەكانی حكومەت ئاسایی بكاتەوە.

رۆژی پێنج شەممەی رابردوو ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بە نوسراوێك وەزارەت و فەرمانگەكانی حكومەتی ئاگادار كردوەتەوە بۆ ئاساییكردنەوەی كاتی دەوامیان و بەپێی بڕیارەكە دەوامی وەزارەت و فەرمانگەكانی حكومەت لە ٨:٠٠ بەیانییەوە دەست پێدەكات تا ٣:٠٠ی دوانیوەڕۆ.
حكومەت رایگەیاندوە، لە ئێستا پاشەكەوت نەماوە و پێدانی مووچە ئاسایی بووەتەوە، هیچ هۆكارێك نییە بۆئەوەی فەرمانبەران پابەندی دەوام نەبن، لە هەر فەرمانگە و وەزارەتێك دەوام لەو ماوەیە كەمتربێت بەرپرسیارێتی دەكەوێتە ئەستۆی وەزیرەكەی و فەرمانبەرەكەش رێكاری یاسای بەرامبەر دەگیرێتە بەر.