مەرزی باشماخ... نوسینگەیەك دەیەوێت بڕی ٥٠ دۆلار لەبازرگانان وەربگرێت

20/07/2019 - 13:05 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: نوسینگەیەكی ئێرانی هاتۆتە دیوی هەرێمی كوردستان و دەیەوێت بڕی ٥٠ دۆلار لەو بارهەڵگرانە وەربگرێت كە بەشێوەی ترانزێتی دێنە هەرێمی كوردستانەوە.


سیروان محەمەد سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی رایدەگەیاند: '' دوایی ئەوەی توانیامان بە هاوكاری لەگەڵ بەرپرسانی ئێران نوسینگەیەك كە بە نایاسایی پارەی لە بازرگانانی كوردستان وەردەگرت داخەین، لەئێستادا ئاگادارین كە ئەو نوسینگەیە بە نیازە بێتە دیوی هەرێمی كوردستانی مەرزی باشماخ و ٥٠دۆلار بەشێوەیەكی نایاسایی پارە لەو بارهەڵگرانە وەربگرێت كە بەشێوەی ترانزێتی دێنە هەرێمی كوردستانەوە".

 

سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی سەرجەم بازرگانان و خاوەنكاران دڵنیادەكاتەوە كە لەگەڵ بەرپرسانی مەرزی باشماخ گفتوگۆی كردوە و پیان ڕاگەیاندوە كە بە هیچ شێوەیەك رێگە بە نوسینگەیەكی ئێرانی نادەن لە دیوی هەرێمی كوردستان پارە لە بازرگانان وەربگرێت.