وێنە.. مازۆخ دادەخرێت و بزانە هۆكارەكەی چیە

20/07/2019 - 14:37 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

لە راگەیاندراوێكدا لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەت ئاشكرای دەكات بەهۆی پابەند نەبوونی بەمەرجەكانی تەندروستی، دوكانێكی خواردەمەنی دادەخات خاوەنەكەشی ڕووبەڕووی ڕێكاری یاسایی دەكاتەوە.

قائیمقامیەتی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوەكەیدا ئاشكرای كردوە ، لەئەنجامی سەردان و پشكنینە بەردەوامەكانی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی و بەهۆی سەرپێچی كردن لە ڕێنماییەكانی تەندروستی هەروەها هەبوونی مێروو لە شوێنی ئامادەكردنی خواردەمەنییەكانیدا، پیتزا و شاورمەی مازوخ لە شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود دادەخرێت.

ئەوەشی ئاشكرا كردوە، لەكاتی سەردانی لیژنەكە دەركەوتووە لە شوێنی ئامادەكردنەكاندا خواردنگەی مازوخ ژمارەیەكی زۆر مێرووە زیانبەخشەكان (قالۆنچە)ی هەیە لەگەڵ هەبوونی بڕێك زەڵاتەی خراپبوو، كە خاوەنەكەی لە پێچانەوەی خواردنەكان بەریهێناوە.

ئەلبوومی وێنەکان