پارەكەی بەغدا نەگەیشتوە و موچە دوا دەكەوێت

20/07/2019 - 15:13 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی
بەهۆی نەناردنی پارەی موچەی فەرمانبەران لەبەغداوە، دابەشكردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دوادەكەوێت، بەڕێوەبەری گشتیی لقی هەولێری بانكی ناوەندیی عیراق ئاشكرای دەكات، ئەمڕۆ پشوەو پارەكەی بەغدا نەگەیشتوە.
عابد مزوری بەڕێوەبەری گشتیی لقی هەولێری بانكی ناوەندیی عیراق ڕایگەیاند: ئەمڕۆ شەممە 020/ 7/ 2019) ، لەدامودەزگاكانی عیراق پشوەو دەوام نییە، بۆیە ئەمڕۆش (453) ملیار دیناری موچەی فەرمانبەرانی هەرێم نەگەیشتوە.
تۆری هەواڵی سلێمانی ئاشكرا كردوە، ئەگەر سبەینێ یەكشەممە 21ی 7یش فەرمانی خەرجكردنی موچە فەرمانبەران بدرێت بەوەزارەتی دارایی، ئەوە دەتوانن لەدوسبەی دوشەممەوە خشتەی موچەی وەزارەتەكان ڕابگەیەنن.
جێگەی ئاماژەیە، تائێستا موچەی هەریەك لەوەزارەتەكانی، پێشمەرگە، پەروەردە، تەندروستی، دارایی، شەهیدان و كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسی، داد، كارو كاروباری كۆمەڵایەتی و ئەنجومەنی دادوەری، دابەشكراون و ژمارەیەكی زۆرتری وەزارەت موچەیان پێنەدراوە.