هەوڵێك هەیە بۆ گۆڕینی پلەبەندی مووچەی فەرمانبەران

20/07/2019 - 15:32 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

لە عیراق و هەرێمی كوردستان كاربە پلە بەندی موچەی فەرمانبەران دەكرێت و هەولێك لە ئارادایە ئەو پلە بەدیە بگۆردرێت ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشكرای دەكات ،ئەو پلە بەندیە هۆكارێك بووە بۆ درووست بوونی جیاوازی چینایەتی گەورە .

هۆشیار عەبدوڵڵا ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەڕلەمانی عیراق ڕایگەیاند: یاسای خزمەتی شارستانی فیدڕاڵی جیاوازە لە پلەبەندی مووچە، كە لە یاسای مووچە دیاریكراوە، ئەو پلەبەندی مووچەیە لەدوای ساڵی (2004) ەوە لە عیراقدا بەگشتی هۆكارێك بووە بۆ دروست بوونی جیاوازی چینایەتی گەورە.

ئەوەشی ئاشكرا كردوە، لەڕابردوودا و لەسەردەمی ڕژێمی بەعس جیاوازی لەنێوان بەرزترین مووچە و نزمترین مووچە ئەوپەڕی دەگەیشتە (4 بۆ 5) هێندە، بەڵام ئێستا جیاوازییەكە دەگاتە (300 بۆ 400) هێندە، كە ئەمەش جیاوازی گەورەی چینایەتی دروست كردووە، بۆیە داوامان ئەوەیە، كە لەڕێگەی پلەبەندییەكی مووچەی نوێوە ئەو جیاوازییە لە مووچە كەمبكرێتەوە، دەبێت لە پلەبەندی نوێی مووچە ڕادەیەكی باش لە دادپەروەری بهێندرێتە دی، چونكە لەو پلەبەندی مووچەیەی ئێستا لە عیراق و هەرێم (بەو جیاوازییەی هەیەتی) هیچ دادپەروەریەكی تێدانییە.

هۆشیار عەبدوڵڵا ئەوەشی بۆ خەڵك ئاشكرا كردوە، كە ئێستا هەوڵ هەیە بۆ گۆڕینی ئەو پلەبەندی مووچەیە و وەك دەشوترێت لە هەرێم یاسای چاكسازی بەڕێوەیە و دەكرێتە یاسا.