وێنه‌.. دژه‌ تيرۆرى كوردستان "تۆمه‌تباری رووداوه‌كه‌ی هه‌ولێر ده‌ستگیر كرا"

20/07/2019 - 15:39 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

دژه‌ تيرۆرى كوردستان له‌ ئاگادارینامه‌یه‌ك رایده‌گه‌یه‌نێت بکوژی سەرەکی رووداوه‌كه‌ی هه‌ولێر دەستگیر كرا کە کارمەندێکی کونسوڵخانەی تورکیای تیادا کوژرا.

 

ئاگادارييه‌ك له‌ دژه‌ تيرۆرى كوردستانه‌وه‌

ئاگادارى هاووڵاتيان ده‌كه‌ينه‌وه‌، تاوانبار مه‌زلوم داغ كه‌ دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر وێنه‌ى وه‌ك داواكراو له‌ په‌يجى دژه‌ تيرۆرى كوردستان بڵاوكرايه‌وه‌، له‌لايه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى ئاسايشى هه‌ولێر و دژه‌ تيرۆرى كوردستان ده‌ستگير كرا.
زۆر سوپاسى هاوكارى بێ پايانى هاووڵاتيان ده‌كه‌ين و ورده‌كارى زياتر دواتر بڵاوده‌كرێته‌وه‌.

ئەلبوومی وێنەکان