سەركردەیەكی حەشدی شەعبی باس لە هێزی پێشمەرگە دەكات و بزانە چی دەڵێت ؟

20/07/2019 - 16:10 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

سەركردەیەكی دیاری حەشدی شەعبی باس لە گەرانەوەی هێزی پێشمەرگە دەكات بۆپارێزگای كەركوك و ناوچە دابرێندراوەكان و ئاشكرای دەكات " پێشمەرگە توانایی پاراستنی دۆخی ئەمنی كەركوكی نیە .

عەلی حسێنی سەركردە لە حەشدی شەعبی–میحوەری باكور لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاشكرای كردوە ، ئەو قسانەی باس لە گەڕانەوەی پێشمەرگە دەكەن بۆ كەركوك ورد نین، چونكە ئەو هێزە توانای پاراستنی بارودۆخی ئەمنیی كەركوكی نییە.

ئەوەشی ئاشكرا كردوە، هێزەكانی پێشمەرگە شكستیانهێناوە لەپاراستنی شاری هەولێر و ناوچەكانیان، هەروەها شكستیانهێناوە لەئیدارەدانی كەركوك كاتێك لەساڵی (2003) هاتنە ئەو شارەوە، بۆیە داوایان لێدەكەین هەوڵی پاراستنی هەولێر بدەن لەبری ئەوەی خەون بە گەڕانەوە بۆ كەركوك ببینن.

سەركردەكەی حەشدی شەعبی ئەوەشی ئاشكرا كردوە ، بارودۆخی ئەمنیی كەركوك تائێستا زۆرباشە و لەوكاتەوەی هێزە فیدراڵییەكان بڵاوبونەتەوە، هیچ خروقاتێكی تیرۆریستی روینەداوە.