وتەبێژی حكومەتی هەرێم راگەیاندراوێكی بڵاو كردەوەوە

20/07/2019 - 16:52 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی
دواى ئەوەی دەزگای دژە تیرۆر راگەیاندراوێكی بڵاو كردەوەو دەستگیر كردنی  بكەرانی سەرەكی روداوەكەی رۆژ چوار شەمەی رابردووی شاری هەولێر راگەیاند ، لە هەمان كاتدا وتەبێژی حكومەتی هەرێم راگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە .
ئەمەی خوارەوە دەقی راگەیاندراوەكەیە 

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان:

"دوای هەڵمەتێکی فراوانی هێزەکانی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، ( مەزلوم داغ )ی سەرپەرشتیار و بکوژی سەرەکی کردەوەی تەقەکردن لە رێستورانتێکی شاری هەولێر، لەلایەن هێزی دژە تیرۆری کوردستانەوە دەستگیر کرا. 

ئێمە لە کاتێکدا سوپاسی  هێزەکانی ئاسایش و دژە تیرۆری کوردستان دەکەین کە بە خێرایی توانیان تاوانبارەکە دەستگیر بکەن. سوپاسی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستانیش دەکەین بۆ هاوکاری و پەرۆشیان.  دڵنیاشتان دەکەینەوە کە  ھەوڵەکان بۆ دەستگیرکردنی ھەموو تاوانبارانی پەیوەندیدار بەم رووداوە بەردەوامە.

وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

شەممە 20/7/219"