حەوت سەربازی توركيا كوژران و برینداربوون

20/07/2019 - 23:14 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

 

وەزارەتی بەرگری توركیا لە كوژران و بریندار بوونی ژمارەیەك سەربازی ئەم وڵاتە لە هەرێمی كوردستان هەواڵیدا.

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی سپۆتنیك، وەزارەتی بەرگری توركیا ڕایگەیاندووە: لە ئۆپەراسیۆنی سوپای توركیا لەسنوورەكانی هەرێمی كوردستان سەربازێكی توركیا كوژراوەو شەش سەربازی دیكەش بریندار بوون.

ئەمە لە حاڵێكدایە كە چەند ڕۆژ پێش توركیا قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنی چنگی لەناوچە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان دەستپێكرد.