راگەیەنراوی حكومەت سەبارەت بە دەستگیركردنی تەقەكەرەكەی هەولێر

21/07/2019 - 08:49 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

 

وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان، راگەیەندراوێكیدا لە بارەی دەستگیركردنی (مەزلوم داغ) ی سەرپەرشتیارو بكوژی سەرەكی كردەوەی تەقەكردن لە رێستورانتێكی شاری هەولێر بڵاوكردەوە.

دەقی راگەیەندراوەكە ...

دوای هەڵمەتێكی فراوانی هێزەكانی ئاسایشی هەرێمی كوردستان، (مەزلوم داغ) ی سەرپەرشتیارو بكوژی سەرەكی كردەوەی تەقەكردن لە رێستورانتێكی شاری هەولێر، لەلایەن هێزی دژە تیرۆری كوردستانەوە دەستگیر كرا. 

ئێمە لە كاتێكدا سوپاسی هێزەكانی ئاسایش و دژە تیرۆری كوردستان دەكەین كە بە خێرایی توانیان تاوانبارەكە دەستگیر بكەن، سوپاسی هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستانیش دەكەین بۆ هاوكاری و پەرۆشیان، دڵنیاشتان دەكەینەوە كە هەوڵەكان بۆ دەستگیركردنی هەموو تاوانبارانی پەیوەندیدار بەم رووداوە بەردەوامە.

وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان

 

 

 

ربما تحتوي الصورة على: ‏‏٢‏ شخصان‏