سبەینێ‌ پارەی‌ كارمەندانی سەرسندوقی هەڵبژاردن دابەشدەكرێت

21/07/2019 - 11:26 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی فەرمانگەی گشتی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: ئەو كەسانەی كە كارمەندی سەر سندوق بوون و پارەیان وەرنەگرتووە، سبەی دووشەممە سەردانی فەرمانگەكەمان بكەن بەمەبەستی وەرگرتنی پاداشتەكانیان.


كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی فەرمانگەی گشتی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا كەوێنەیەكی دەست كوردیو كەوتوە، ڕایگەیاند: ئاگاداری ئەو كەسانە دەكەین كە كارمەندی سەر سندوق بوون لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان رۆژی 30/9/2018 لە سنوری پارێزگای سلێمانی، تا ئێستا پاداشتییان وەرنەگرتوە، لە رۆژی دووشەممە 22/7 وه سەردانی فەرمانگەكەمان بكەن، بەمەبەستی وەرگرتنی پاداشتەكانیان.


هەروەها ئەوەشی خستەڕوو: پێویستە فەرمانبەر كۆپی ناسنامەی باری شارستنانی یان كارتی نیشتمانی پێبێت و هیچ كەسێك ناتوانێت لەجێگای كەسێكی ترئەم پاداشتە وەربگرێت و بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بكەن بە ژمارە مۆبایلی: 07703644110.