سبەینێ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كۆدەبێتەوە وبەرنامەی كاری ئاشكرا دەكرێت

21/07/2019 - 14:33 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

وا بریارە سبەینێ دووشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم دووەمین كۆبوونەوەی خۆی ساز بكات ، ئەگەرچی خەڵكی كوردستان لە چاوەروانی ئەوەن كابینەی نوێ چارەنووسی موچە پاشكەوتكراوەكان ئاشكرا بكات "بەڵام بەگوێرەی زانیاریەكان لە دووەم كۆبونەوەش حكومەت باس لە موچە و بودجەی هەرێم ناكات .

بەگوێرەی زانیاریەكان ، بریارە جگە لە گفتوگۆكردن لەسەر دۆخی هەرێمی كوردستان، ڕێوشوێن و میكانیزمی جێبەكردنی هێڵە گشتییەكان و كارنامەی حكومەتی هەرێمی كوردستان تاوتوێ دەكرێت.

جێگەی ئاژەیە رۆژی دووشەمەی رابردوو ئەنجومەنی وەزیران یەكەم كۆبونەوەی خۆی ئەنجامداو چەند بریارێكی دەركرد.