هاتوچۆی هه‌رێم داوای گۆرانكاری له‌ گرێبه‌ستی ئۆتۆمبێل ده‌كات

21/07/2019 - 15:23 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

بەهۆی نووسینێکی ناو گرێبەستی کڕینی ئۆتۆمبێل بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی هەرێم  هاووڵاتیانی سزا داوه‌، داواش ده‌كات گۆرانكاری له‌ گرێبه‌سی فرۆشتی ئۆتۆمبێل بكرێت.

لە راگەیەندراوێکیدا هاتووچۆی هەرێـم داوا له‌ پێشانگاكانی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل ده‌كات "لەکاتی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل و دروستکردنی گرێبەست بۆ کڕیارانیان لە بری ئەو دەستەواژەیەی نووسراوە (تەنها بۆماوەی ٦٠ رۆژ کار بەم گرێبەستە دەکرێت) بنووسن ئەبێت لە دوای واژۆکردنی ئەم گرێبەستە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆ بکرێت بەمەبەستی تۆمارکردن".

هه‌روه‌ها لە راگەیندراوەکە هاتووە: "ئەگەر لە ماوەی 60 رۆژ ساڵانە و تابلۆ وەرنەگیرێت بە بڕی یەک ملیۆن دینار سزا دەدرێت".