سەفین دزەیی پۆستێكی نوێی وەرگرت

21/07/2019 - 15:55 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

لە درێژەی پرۆسەی ئاڵوگۆڕی پۆستەكانی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، سەفین دزەیی، لە شوێنی فەلاح مستەفا، لە پۆستی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە دەستبەكاربوو.

فەلاح مستەفا، لە تویتێكدا نووسیویەتی: "دوای 13 ساڵ لە خزمەتكردن لە فەرمانگەكە، ئەمڕۆ پۆستەكەم رادەستی سەفین دزەیی كرد".
سەفین دزەیی لەكابینەی هەشتەمی حكومەتی هەریمی كوردستاندا وتەبێژی حكومەت بوو.

دوای سوێند خواردنی سەرۆك وەزیران و ئەندامانی كابینەی نۆیەم، پرۆسەی ئاڵوگۆڕی پۆستەكان لەناو كابینەی نویی حكومەت بەردەوامەو ئەمرۆش پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف لە پۆستەكەیدا دەست بەكاربوو.