سەبارەت بە پێدانی جەژنانە بەفەرمانبەرانی هەرێم رونكردنەوە دەدرێت

21/07/2019 - 16:29 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی
دوای ئەوەی دەنگۆی پێدانی جەژنانەی بەموچەخۆرانی هەرێم و عێراق بڵاو كرایەوە ، لە ئێستادا رونكردنەوە دەدرێت .
بەگوێرەی زانیاریەكان، تائێستا لەهەرێمی كوردستان هیچ بڕیارێك نەدراوە كە جەژنانە بەسەر فەرمانبەراندا بۆ جەژنی قوربان دابەشبكات و بۆ دابەشكردنی جەژنانە پێویستی بەبڕیاری تایبەتی ئەنجومەنی وەزیرانەو ڕاستەوخۆ لەسەر لیستی موچە كە ئامادەیە دابەشدەكرێت، بەڵام لەئێستادا پارەی پێویست بۆ دابەشكردنی جەژنانە لەبەردەستدا نیی.
ئەكرەم ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتی بەنداوەكان ڕایگەیاند: بۆ جەژنی ڕەمەزان بڕیاربوو جەژنانە وەربگرین، بەڵام ئەو بڕیارە هەڵوەشایەوەو سودمەند نەبوین لەوەرگرتنی، تائێستاش هیچ بڕیارێك بۆ دابەشكردنی جەژنانە بۆ جەژنی قوربانی ئەمساڵ بەسەر فەرمانبەراندا نەدراوە.
لەلایەكی تر لیوا هێرش ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتی ڕەگەزنامەی هەرێم بەتۆری هەواڵی سلێمانی ڕایگەیاند: تائێستا بڕیاری دابەشكردنی جەژنانەو هیچ نوسراوێكمان لەوبارەیەوە لەبەغداوە بەدەستنەگەیشتوە، ئەگەر لەبەغداوە بڕیار بدرێت، دەبێت ئێمەش لەوەرگرتنی سودمەندبین.