دواین زانیاریی له‌باره‌ی دواكه‌وتنی موچه‌ فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم

21/07/2019 - 16:57 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

سه‌باره‌ت به‌ هۆكاری دواكه‌وتنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم په‌رله‌مانتارێكی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت دواكه‌وتنه‌كه‌ به‌ هۆكاری ئیدارییه‌.

به‌راود به‌ مانگه‌كانی ڕابردوو، ئه‌م مانگه‌ موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان دابه‌شكردنی دواكه‌وتووه‌، له‌نێوان نه‌ناردنی موچه‌ له‌به‌غداوه‌ و هه‌ڵوێست وه‌رگرتنی حكومه‌تی عێراق به‌رامبه‌ر هه‌رێمی كوردستان چه‌ندین ده‌نگۆی جیاواز هه‌یه‌، به‌ڵام به‌وته‌ی غالب محه‌مه‌د، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق رایده‌گه‌ینێت" هیچ بڕیارێكی سیاسی بۆ نه‌ناردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له‌ئارادانیه‌."

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ بۆ شارپرێسی ڕونكرده‌وه‌"له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق جه‌ختیكردوه‌ته‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی، تا ئه‌و له‌و پۆسته‌دا بێت كێشه‌ بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم دروستنابێت."

به‌وته‌ی غالب محه‌مه‌د، ڕێكاره‌ ئیدارییه‌كان هۆكاری دواكه‌وتنی ناردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمه‌ بۆ ئه‌م مانگه‌، كه‌ ئه‌و بابه‌ته‌ ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌سته‌ به‌ واژۆی وه‌زیری دارایی عێراق.