ئەمڕۆ مووچەی وەزارەتێك دابەش دەكرێت، مووچە خۆران نیگەرانن

22/07/2019 - 08:37 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

 

لەگەڵ نزیك بوونەوەی مانگی هەشت، تاكو ئێستا حكومەت نەیتوانیوە مووچەی مانگی چوار دابەش بكات.

دواكەوتنی مووچە هەر جارێك بە پاساوێك بەردەوامە، ئەمجارەش باس لەوەدەكرێت، كە وەزیری دارایی كە كوردە واژووی لەسەر ڕەوانەكردنی پارە نەكردووە لەبەغداوە بۆ هەرێمی كوردستان.

تاكو ئێستا چەندین وەزارەت مووچەی مانگی چواریان وەرنەگرتووە، ئەوەش بۆتە مایەی نیگەرانی هاوڵاتیان و بۆ ئەو مەبەستەش دەنگۆی ئەوە هەیە كە مووچە خۆران هەڵوێست وەربگرن.

بۆ ئەو مەبەستە ئەمڕۆ تەنها مووچەی مانگی چواری وەزارەتی ئەوقاف دابەش دەكرێت و تەنها سبەینێش ماوە بۆ ئەو وادەیەی كە حكومەت بۆ كۆتایی هێنان بە دابەش كردنی مووچەی مانگانە دیاریكردبوو.