سكاڵا له‌سه‌ر موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران تۆمارده‌كرێت

admin 22/07/2019 - 09:25 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

تۆماركردنی سكاڵا له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم بۆ دانه‌وه‌ی قه‌رزی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران كاردانه‌وه‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه‌و په‌رله‌مانتارێكی لیژنه‌ی داراییش ڕه‌تیده‌كاته‌وه‌، كاریگه‌ری دروستبكات، ده‌شڵێت:"له‌سه‌ره‌تاوه‌ بڕیارێكی هه‌ڵه‌بوو".

د. جه‌مال كۆچه‌ر ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ كوردیوی ڕاگه‌یاند، "هیچ كاریگه‌ری له‌سه‌ر موچه‌و گێڕانه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وتی موچه‌ نابێت، چونكه‌ چۆن وه‌زیری دارایی پاره‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ڕه‌وانه‌ ده‌كات و هه‌رێمیش تائێستا پابه‌ندی یاسای بودجه‌ نه‌بوه‌".

به‌وته‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی لیژنه‌ی دارایی، "سكاڵاكه‌ له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی هه‌ڵه‌یه‌، چونكه‌ به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی سه‌رۆك وه‌زیران ناتوانرێت هیچ پاره‌یه‌ك خه‌رجبكرێت".

د.جه‌مال كۆچه‌ر ئاشكرایكرد، "موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم به‌هه‌مانشێوه‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ری پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و خواروی عیراق دانراوه‌، چونكه‌ له‌خشته‌ی حكومه‌ته‌و ناتوانرێت ببڕدرێت".