مانگی داهاتوو پرۆژەی دروستكردنی شەقامی 100 مەتری سلێمانی جێبەجێدەكرێت

22/07/2019 - 10:24 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

بەڕێوەبەری فەرمانگەی ئەندازیاریی پرۆژەی شەقامی ١٠٠ مەتری سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: لە كۆتایی مانگی داهاتوو پرۆژەی دروستكردنی شەقامی 100 مەتری دەكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

 

ئازاد رەسوڵ، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ئەندازیاریی پرۆژەی شەقامی ١٠٠ مەتری سلێمانی ڕایگەیاند: دوای تەواوبوونی ڕێكارە تەكنیكی و كارگێڕییەكان، راستەوخۆ دەستدەكرێت بە جێبەجێكردنی قۆناغی یەكەمی پرۆژەی شەقامی ١٠٠ مەتریەكەی سلێمانی و لە كۆتایی مانگی داهاتوو پرۆژەی دروستكردنی شەقامی 100 مەتری دەكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە .


سەبارەت بەگۆڕانكاری لەدیزاینی پرۆژەكەش، ئازاد ڕەسوڵ ئاشكرایكرد: سەرجەم قۆناغەكانی پرۆژەكە وەك خۆی جێبەجێدەكرێت و هیچ گۆڕانكاریەكیشی تێدا ناكرێت.