لەسەر دانانی نەوت لەبەرتیشكی خۆردا، هۆشداری دەدرێتە هاوڵاتیان

22/07/2019 - 11:30 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی


بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین ڕایدەگەیەنێت: بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما مەترسی لەسەر نەوتی بەرتشیكی خۆر هەیە و پێویستە سەری بەرمیلەكان بكرێنەوە.


بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین لەسەر حاڵەتێك كە مەترسی بۆ هاوڵاتیان هەیە، ڕایگەیاند: هاوڵاتیان ئاگادار دەكەینەوە، كە ئەو ماڵانەی بەرمیلی نەوتیان هەیە و پڕە لەنەوت، سەری بەرمیلەكان بكەنەوە بۆ ئەوەی ئەو غازەی تێدا دروست بووە بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما نەتەقیت ونەبیتە هۆی زیانگەیاندن و تەقینی.


هەروەها بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین ئەوەشی خستەڕوو: دوێنێ یەك شەممە لەرانیە ڕوداوێكی لەم شێوەیە ڕویدا.