وردەكانی ڕێككەوتنێكی نێوان هەولێرو بەغدا ئاشكرا دەكرێت

22/07/2019 - 13:56 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

 

 

لێژنەی ووزەو دەرماتە سروشتییەكانی ئەنجوومەنی نوێنەران رایگەیاندووە، لێژنەیەك دروست دەكرێت لەنێوان ناوەندو هەرێم بەمەبەستی رادەستكردنی نەوت بەبەغدا.

لەبارەی شێوازی رادەستكردنی بڕی (250) هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە بە بەغدا، ئەندامێكی لێژنەی ووزەو دەرماتە سروشتییەكانی ئەنجوومەنی نوێنەران زانیاری زیاتر ئاشكرا دەكات.

بەپێی زانیارییەكان، لەنێوان هەرێم و ناوەند لێژنەیەك دروست دەكرێت و تێیدا رۆژانە هەرێم بڕی (250) هەزار بەرمیل رادەستی بەغدا دەكات، بۆ مانگەكانی رابردووش بەشێوازی قیست داهاتەكەی رادەستی بەغدا دەكاتەوە.

(ئەمجەد عیقابی) ئەندامی لێژنەی ووزەی ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ سۆمەرییە نیوز رایگەیاندووە، لێژنەكە لەنێوان هەردوو حكومەت پێكدێت و تێیدا هەرێم رۆژانە بڕی (250) هەزار بەرمیل نەوت رادەستی كۆمپانیای سۆمۆ دەكات.

ناوبراو راشیگەیاندووە، لەسەرەتای ئەمساڵەوە تاكو ئێستا هەرێم هیچ نەوتێكی رادەستی بەغدا نەكردووە، ئەوەش بەهۆی دواكەوتنی پێكهێنانی حكومەت بووە.

لەلایەن خۆشیەوە (سادق سلێتی) ئەندامی هەمان لێژنەی پەرلەمانی رایگەیاندووە، كێشەكانی نێوان هەرێم و ناوەند ڕووەو كۆتایی دەچن.