سبەی پارەكەی بەغدا دەگاتە هەرێم

22/07/2019 - 14:07 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی


پەرلەمانتاریكی كورد رایدەگەیەنێت سبەی سێشەممە پشكی ئەم مانگەی بودجەی هەرێم بەغداد دەینێرێت و هیچ كێشەیەكیش لەناردنی بودجەدا نیە.


هۆشیار عەبدوڵا پەرلەمانتاری كورد و ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت"سەبارەت بە دواكەوتنی ناردنی پشكی هەرێم بۆ ئەم مانگە كەمێك پێش ئێستا قسەم لەگەڵ دكتۆر فوئاد حسێن وەزیری دارایی عێراق كرد ، پێی راگەیاندم كە سبەی سێشەممە پشكی هەرێم دەنێردێت."


راشیگەیاندوە" وەزیری دارایی عێراق پیی راگەیاندم كە هیچ خەلەلێك نیە بەڵكو مانگانە كە وەزارەتی دارایی كاتێك دەست دەكات بە دابەشكردنی موچە چەند رۆژێكی پێدەچیت دواكەوتنی چەند رۆژێك مانای بونی گرفت یا كێشە نیە "