ڤیدیۆ ..پۆلیس كەسێك دەستگیر دەكات بزانە چ كارێكی كردوە

22/07/2019 - 14:34 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

لە راگەیاندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاشكرای دەكات كەسێكیان بەتۆمەتی تاوانی دزیكردنی دەستگیر كردوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی  سلێمانی ئاشكرای كردوە ، مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە چەندین تاوانی دزیكردنی ئەنجامداوە و پێشتریش لەسەر تاوانی دزیكردن بەندبووە و بەسپاردە ئازادكراوە.

لە راگەیاندراوەكەی پۆلیسی سلێمانی ئەوەش هاتوە، لەسەرەتای مانگی (7) ی ئەمساڵ چەند فرۆشگایەك لەگەڕەكەكانی ڕزگاری‌ و بەختیاری‌ و ئاشتی لەشەواندا دزییان لێكراو لەكاتی لێكۆڵینەوەكانیشدا دەركەوت شێوەی دزییەكە لەسەرجەم فرۆشگاكان هەمانشێوەیە، بۆ ئەو مەبەستە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان بەدواداچونی پێویستیان ئەنجامداو پاش دەستكەوتنی زانیاری توانرا تۆمەتبارەكە لەكاتی دزیكردندا لەدوكانێك دەستگیربكرێت.

ئەوەشی ئاشكرا كردوە، تۆمەتبار ناوی (ز، ح، ح) لەدایكبووی ساڵی‌ (1976) بەفەرمانی دادوەر و بەپێی ماددەی( 443) لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە و دانی بەوەدا ناوە كە لەسێ‌ فرۆشگای دیكە دزیكردووە.