شێركۆ جەودەت: حكومەتی هەرێم دەتوانێت بەبێ پارەكەی‌ بەغداش موچە دابەشبكات

22/07/2019 - 14:55 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی


سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت هەرێم دەتوانێت بەبێ پارەكەی‌ بەغداش موچە دابەشبكات.


شێركۆ جەودەت، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی كوردستان  ڕایگەیاند"هەرێم دەتوانێت بەبێ پارەكەی‌ بەغداش موچە دابەشبكات، چونكە پارەی لەبەردەستدایە و رۆژانە زیاتر لە 400 هەزار بەرمیل نەوت دەفرۆشێت بۆیە هیچ پاساوێك نییە بۆ دابەشنەكردنی موچەی فەرمانبەران "


ئاماژەی بەوەشداوە" حكومەتی‌ هەرێم موچە بەداهاتی نەوتی خۆی دابەش ناكات چونكە لەئێستادا كرێی كۆمپانیا نەوتییەكانی‌ خستۆتە پێش دابەشكردنی‌ موچەوە."