700 یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون به‌ قستی 25 ساڵ به‌سه‌ر هاوڵاتیان دابه‌ش ده‌كرێت

22/07/2019 - 15:46 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

700 یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون به‌ قستی 25 ساڵ دابه‌ش ده‌كرێت

بڕیاروایه‌ له‌پارێزگای هه‌ولێر حکومەتی هەرێم 700 یەکەی نیشتەجێبوون بە قیستی 25 ساڵ و بەبێ وەرگرتنی پارەی زەوی و زیادە خستنەسەر بدات به‌ هاوڵاتیان.

ئاگرین عەبدوڵڵا، بریكاری وەزارەتی ئاودانكردنەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ كاروباری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێبوون راگەیاند "پڕۆژەی خزمەتگوزاریی بۆ 700 یەكەی نیشتەجێوون دابینكراوە و دەستیپێکردووە، دوای تەواوبوونی خزمەتگوزارییەكان، بەسەر هاونیشتمانییاندا دابەشدەكرێن."

ئاگرین عەبدوڵڵا بۆ رووداو وتی:" پرۆژەکان لە شوێنی جیاوازن، لە قەزای بنەسڵاوەی سەر بە پارێزگای هەولێر 396 یەكەی نیشتەجێوون، لە قەزای سۆران 144 یەكە، لە قەلادزێ 84 یەكە و لە پارێزگای هەڵەبجە 72 یەكەی نیشتەجێوون تەواوبوون و ئێستا کار بۆ دابینکردنی خزمەتگوزارییەکانی دەکرێت".

لەبارەی چۆنییەتی دابەشکردنیشی بەسەر هاونیشتمانییاندا وتی:" یەكەكان بە گوێرەی یاسای ژمارە 16ی ساڵی 2011 دابەشی سەر فەرمانبەران و خەڵكی كەمدەرامەت دەكرێن، کە بەقیستی 25 ساڵ و بەبێ زیادە خستنەسەر و وەرگرتنی پارەی زەوییەکە دەبێت".