سبەینێ موچەی یەك فەرمانگە دابەش دەكرێت

22/07/2019 - 17:07 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

لەگەڵ نزیك بوونەوەی مانگی هەشت، تاكو ئێستا حكومەت نەیتوانیوە مووچەی مانگی چوار دابەش بكات، دواكەوتنی مووچە هەر جارێك بە پاساوێك بەردەوامە، ئەمجارەش باس لەوەدەكرێت، كە وەزیری دارایی كە كوردە واژووی لەسەر ڕەوانەكردنی پارە نەكردووە لەبەغداوە بۆ هەرێمی كوردستان، بەگوێرەی خشتەیەكی نوێش، سبەینێ موچەی فەرمانبەرانی چەند فەرمانگەیەك دابەشدەكرێت.

 بەگوێرەی ئەو زانیارییانەكانی كوردیو  لە وەزارەتی دارایی دەستی كەوتووە ، كە سبەینێ  موچەی مانگی چواری  ئەمساڵی فەرمانبەرانی رەگەزنامەی گشتی هەرێم دابەشدەكرێت.