ناوی ساڵح موسلیم لە لیستی سوری داواكراوان دەرهێنرا

23/07/2019 - 12:47 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی



پۆلیسی نێودەوڵەتی ئینتەرپوڵ ناوی ساڵح موسلیم سەرۆكی پێشوی پارتی یەكێتی دیموكرات(پەیەیدە) لەلیستی سوری داواكراوان دەرهێنا.


مەحمود فیفا پارێزەری دۆسیەی ساڵح موسلیم، ڕایگەیاند: ئێوارەی دوێنێ دوشەممە پۆلیسی نێودەوڵەتی ئینتەرپوڵ ناوی ساڵح موسلیم سەرۆكی پێشوی پارتی یەكێتی دیموكرات(پەیەیدە) و 143 كەسی تری لە لیستی سوری داواكراوان دەرهێناوە.


جێگەی ئاماژەبۆكردنە لەساڵی 2016 هێرشێك لە ئەنقەرە ڕویدا كە بەهۆیەوە 37 كەس گیانیان لەدەستداو دواتر ساڵح موسلیم یەكێك بو لەو 144 كەسەی لەلایەن حكومەتی توركیاوە داوای دەستگیركردنی لە پۆلیسی ئینتەرپوڵ كرابو.