سلێمانی... هەڵمەتی بەرگری لەڕوداوی هاتوچۆ و فریاگوزاری سەرەتایی ڕاگەیەنرا

24/07/2019 - 09:50 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

لە پارێزگای هەڵمەتێكی بەرگری لەروداوی هاتوچۆ و فریاگوزاری سەرەتای راگەیەنراو ئەو هەڵمەتە درێژەی دەبێت و داوا دەكرێت پێش پێدانی مۆلەتی گشتی بكرێت بە مەرج بۆ شۆفێران خولی فریاگوزاری سەرەتای ببینن.

 

راگەیاندنی تەندروستی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا كەوێنەیەكی دەست كوردیو كەوتوە، ڕایگەیاند: هەڵمەتی هۆشیاری لە روداوی هاتوچۆ و فریاگوزاری سەرەتایی ڕاگەیەندرا كە تایبەت دەبێت بە شۆفێرانی هەموو هێلەكانی دەرەوە و ناوەوەی شار.


هەروەها ئەوەشی خستەڕوو: سەرەتای هەڵمەتەكە بەوتەی گروپی كۆمپانیاكانی ئەلسەد و دواتر پارێزگاری سلێمانی و بەرێوبەری گشتی هاتوچۆی سلێمانی و جێگری بەرێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی، كۆی رێمانی و راسپاردەكانی هاتوچۆ و تەندروستی لە نامیلكەیەدا بڵاو كرایەوە، كە سەرجەمیان رێنمانیەكانی هاتوچۆ و جۆرەكانی سەرپێچی و سزان و رێمانی و فریاگوزاری سەرەتایی بون لەكاتی رودانی روداودا.

 

لەوتەی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە لایەن جێگری بەرێوبەری گشتی تەندروستی رایگەیاند: ئەولەویەتی كارەكانمان لە ئێستادا بەهێزكردنی فریاكەوتنەكان و گرنگی دان بە خۆپاراستن پێش چارەسەركردن.


لەبەشێكی تری وتەكەیدا پێشنیاری كرد بۆ بەرێوبەرایەتی گشتی هاتوچۆی سلێمانی كە پێش پێدانی مۆلەتی گشتی بكرێت بە مەرج بۆ شۆفێران خولی فریاگوزاری سەرەتای ببینن.