ئاسایشی سلێمانی دەستگیركردنی هەشت تۆمەتباری ڕاگەیاند

24/07/2019 - 10:30 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی


بەڕێوەبەرایەتی‌ ئاسایشی‌ پارێزگای‌ سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: هەشت كەس دەستگیركراون كە یەكێك لەوانە لەڕێگەی سیمكارتی بێسەرەتاوە، بەبیانوی زیادكردنی موچەكانیان، فێڵی لەكەمئەندامان و خانەنشینان كردوە.


بەڕێوەبەرایەتی‌ ئاسایشی‌ پارێزگای‌ سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا كەوێنەیەكی دەست كوردیو كەوتوە، ڕایگەیاند: بەمەبەستی‌ پاراستنی سەروماڵی هاوڵاتیان و نەهێشتنی‌ هەموو جۆرە دیاردەیەكی‌ دزیكردن، هێزەكانی‌ ئاسایش لەڕۆژی 9ی 7ی ئەمساڵ، حەوت كەسیان بەتۆمەتی دزین و فرۆشتنی ئاسن و فافۆنی بلواری‌ شەقامەكان دەستگیركراوە.


هەروەها بەڕێوەبەرایەتی‌ ئاسایشی‌ پارێزگای‌ سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو: كەسێكی دیكەیان بەگوێرەی‌ مادەی‌ 456 لەیاسای سزادانی‌ عیراقی‌ دەستگیركردوە كە لەدایكبوی ساڵی 1970یە، بەتۆمەتی بەتۆمەتی‌ فێڵكردن لەكەمئەندامان و خانەنشینان و وارسی‌ شەهیدان دەستگیركراوە.


ئاماژەی بەوەشكرد: ماوەی‌ دوساڵە ئەو تۆمەتبارە سیم كارتی‌ بێ سەرەتای‌ كڕیوە لەكەركوك، بەم سیم كارتانە تەلەفۆنی‌ كردوە بۆ هاوڵاتیان، سەرەتا پرسیاری‌ لێكردون موچەخۆرن سەربەچی‌ وەزارەتێكن خۆی‌ كردوە بەكارمەندی‌ ئەو وەزارەتەو پێی‌ وتون پارەی‌ كۆكراوەت بۆ هاتوە یاخود موچەكەتمان بۆ زیادكردون.