ڤیدیۆ... ڕێكخراوی بەختەوەری ئەنجامدانی پڕۆژەی قوربانی ڕادەگەیەنێت

24/07/2019 - 11:23 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربانەوە رێكخراوی بەختەوەری هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی قوربانی لە شارەكانی هەولێر و سلێمانی ودەوروبەری و خێرخوازان دەتوانن لەو ڕێگایەوە قوربانیەكانیان ئەنجام بدەن.


حاجی كاروان بانگخواز و بەرپرسی ڕێكخراوی بەختەوەری ڕایگەیاند: وەك رێكخراوی بەختەوەری هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی قوربانی لە شارەكانی هەولێر و سلێمانی ودەوروبەری و خێرخوازان دەتوانن بەشداربن لەگەڵمان و هاوكارمان بن.


هەروەها ئەوەشی خستەڕوو: لەئێستادا نزیكەی ٢٠٠٠ منداڵی یەتیم لەلامان ناونوس كراون و پێویستیان بە هاوكاری و كۆمەك كردنەو هاوكاری بەختەوەری بكەن تا لە دونیا و قیامەت بەختەوەربن.

 

بۆ گەیاندنی هاوكاریەكانتان:
لقی هەولێر / شەقامی ٦٠مەتری پـشـت تـاقـیـگەی مـیـدیـا 07504264848
لقی سلێمانی/ بەختیاری كۆن - تەنیشت پەیمانگای تەكنیكی 07714775555

بۆ ناردنی بەلانس:
07508249734
07708249734