بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێك دوو برا كوژران

27/07/2019 - 08:33 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

 

شەوی رابردوو لەئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێكی چێندراو لەسنووری شارۆچكەی دووزخورماتوو خێزانێك بەركەوتوون.

رۆژنامەنووس (موحەمەد فائیق) بڵاویكردۆتەوە، درەنگانێكی شەوی رابردوو لەئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێكی چێندراو لەسەر رێگەی نێوان هەردوو گوندی (تەل جەول) و (بەشیر) ی سەر بەناحیەی تازەخورماتوو دوو هاوڵاتی كوژران كەبرای یەكترین بەناوەكانی (عەبد قەیس سەباح) و (تەبارەك قەیس سەباح) و (7) كەسی تریش بریندار بوون، كە سەرجەمیان ئەندامی یەك خێزانن، بەناوەكانی (قەیس سەباح حەمیدو شەیمائـ قەیس سەباح و سوندس قەیس سەباح و عەلی قەیس سەباح و جەمیلە سەباح و عوسمان هەیسەم و دوعائـ هەیسەم).