كۆیە... ژمارەیەك لەهاوڵاتیاني ناحیەی سكتانی گردبونەوە

28/07/2019 - 09:49 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

ئەمڕۆ یەك شەممە بەشێك لە هاوڵاتیانی ناحیەی سكتانی سەر بە كۆیە گردبونەوەو داوا دەكەن حكومەتی هەرێم و لایەنە پەیوەندیدارەكان بەدەم چارەسەركردنی كێشەكەیانەوە بێن.


بەشێك لە هاوڵاتیانی ناحیەی سكتانی سەر بە كۆیە گردبونەوەو ڕێگای سەرەكی شەقلاوە- كۆیەیان بەڕووی هاتوچۆی شۆفێراندا داخست و داوا و لەو گردبونەوەدا ڕایانگەیاند: ماوەی مانگێكە شەقامی سەرەكی ناحیەكە كاری تۆژەنكردنەوەی وەستاوەو ئەوەش بارگرانی لەسەریان دروستكردووە.


هەروەها ئەوەشیان خستەڕوو: تاوەكو ئێستا چەندینجار داوای دەسپێكردنەوەی كاری نۆژەنكردنەوەی شەقامەكەیان كردووە بەڵام وەڵامی داواكارییەكانیان نەدراوەتەوە.