تەقینەوەیەك لەحەسەكە روویدا

29/07/2019 - 20:35 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

 

لە تەقینەوەی مینێكدا كە لە شارۆچكەی مەرگەدی سەر بە حەسەكە (13) شەڕڤان و هاوڵاتییەكی مەدەنی برینداربوون.

ئەمڕۆ لەسەر ڕێگەی گشتی گوندی سەعیدا سەربە شارۆچكەی مەرگەد كە (35) كیلۆمەتر لە شەدادێ دوورەو سەر بەشاری حسەكەی ڕۆژئاوای كوردستانە، مینێك بە ئۆتۆمبێلێكی مەدەنیدا تەقییەوەو شوفێرەكەی برینداربوو.

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی هاوار، لە كاتی تەقینەوەی مینەكەدا، ئۆتۆمبێلێكی هێزەكانی ئەركی خۆپاراستنیش لەوێیەوە تێپەڕێوە، لەئەنجامدا (13) شەڕڤان بریندار بوون، كە برینی پێنجیان قورسەو گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی حەسەكە.