مێردمنداڵێك لەناو ئاودا خنكا

31/07/2019 - 23:53 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

 

لە سنووری شارۆچكەی چەمچەماڵ، مێرد منداڵێك لە كاتی پەڕینەوەی لە ئاودا ماندوو دەبێت و بەو هۆیەوە دەخنكێت، تەرمەكەشی نەدۆزراوەتەوەو گەڕان بە دوایدا بەردەوامە.

دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە سنوری شارەدێی تەكیەی جەباری سەر بە شارۆچكەی چەمچەماڵی سەر بە پارێزگای سلێمانی، مێرد منداڵێك بەناوی (ن، هـ،) خنكا. 

بەپێی زانیارییەكای ڕۆژنیوز، پێنج خێزان پێكەوە ڕۆیشتوون بۆ گەشتكردن بۆ گوندی گۆران، مێرد منداڵەكە ویستویەتی لە ئاوێكی گوندەكەدا بپەڕێتەوە، لەناوەڕاستی ئاوەكەدا ماندوو بووەو كەوتۆتە ژێر ئاوەكەو خنكاوە.