هه‌واڵێك بۆ موچه‌خۆران..تایبه‌ت به‌ موچه‌ی مانگی 5

admin 01/08/2019 - 09:34 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

حكومه‌تی عیراق به‌ر له‌جه‌ژنی قوربان ده‌ست به‌دابه‌شكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌كات، ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "له‌گه‌ڵ ده‌ستكردن به‌دابه‌شكردنی موچه‌، پاره‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمیش ده‌نێردرێت".

ئه‌حمه‌د حاجی ڕه‌شید، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ڕایگه‌یاندوه‌، "به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ئێمه‌، به‌ر له‌جه‌ژنی قوربان ده‌ست به‌دابه‌شكردنی موچه‌ له‌شاره‌كانی عیراق ده‌كرێت، به‌ڵام هیچ زانیاریه‌كمان له‌سه‌ر دابه‌شكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم پێش جه‌ژن نییه‌".

سه‌باره‌ت به‌ناردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمیش، ئه‌حمه‌دی حاجی ڕه‌شید ئاشكرایكرد، "موچه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌شێكه‌ له‌لیستی موچه‌ی وه‌زاره‌ت و داموده‌زگاكانی عیراق، بۆیه‌ به‌ر له‌جه‌ژن و له‌گه‌ڵ ده‌ستكردن به‌دابه‌شكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی خۆیان، پاره‌كه‌ی هه‌رێمیش ده‌نێرن".

جه‌ختیشیكرده‌وه‌، "هه‌ركاتێك له‌به‌غدا ده‌ست به‌دابه‌شكردنی موچه‌ بكرێت، پاره‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمیش كه‌ 454 ملیار دیناره‌ ده‌نێردرێت".