سەرۆكی یەكێتی زانایان: حكومەت هەرێم غەدرێكی گەورە لە مامۆستایانی ئاینی دەكات

01/08/2019 - 14:02 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی



لە میانەی ئاهەنگی پێدانی ئیجازەی مەلایەتی بە دەرچویەكی حوجرەی مەلا عبدالكریمی مودەڕیس لە شاری هەولێر، لە ووتەیەكی دا دەڵێت حكومەت غەدرێكی گەورە لە مامۆستایانی ئاینی دەكات لەبەر ئەوەی یاسای یەكسانكردنی بڕوانامە كە لە پەرلەمانی كوردستان دەرچووە تەنها بۆ مامۆستایانی ئاینی جێبەجێ ناكرێت.

 

سەرۆكی یەكێتی زانیانی ئیسلامی كوردستان راشیگەیاند: لەماوەی 5 ساڵی ڕابردوودا هیچ دەرچووێكی حوجرە دانەمەزراوە، ئەمە لە كاتێكدا ساڵانە حكومەت دەرچوانی كۆلیژە پزیشكیەكان و بەشەكانی دیكە دادەمەزرێنێت.