یەكێتی زانایان : خوێندنی باڵا ستەم لە مەلاو فەقێیان دەكات

02/08/2019 - 08:48 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

 

لە ڕێوڕەسمی پێدانی بروانامەی مەلایەتی بە فەقێیان لە هەولێر، سەرۆكی یەكێتی زانایانی ئایینی رایگەیاند، وەزارەتی خوێندنی باڵا چەندین ساڵە ستەم لە لەمەلاو فەقێیان دەكات. 

(م. عەبدولڵا سەعید گرتكی) سەرۆكی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان لەمەراسیمی پێدانی بڕوانامە بە فەقێیان لەشاری هەولێر وتارێكی پێشكەش كردو رایگەیاند، وەزارەتی خوێندنی باڵا (15) ساڵە ستەم لە مەلاو فەقێیان دەكات، بڕوانامەكانیان بۆ تەعدیل ناكات، ئەو وتیشی (18) وەزارەت، جگە لە ئەوقاف بڕیاری 

پەرلەمان لەوبارەیەوە جێ بەجێ ناكەن.

بەپێی هەواڵێكی سۆران نیوز، هەروەها ناوبراو وتویەتی: حكومەت ساڵانە پزیشك دادەمەزرێنێ، دەبا چەند (فەقێ) یەكیش دامەزرێنێ.