ئەمینداری گشتی یەكگرتوو: بارودۆخی ناوچەكە جێگیر نیە

03/08/2019 - 12:45 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

 
ئەمرۆ شەممە 3-8-2019 بەئامادەبوونی مامۆستا سەلاحەددین محەمەد بەهائەددین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەژێر دروشمی (بەپەروەردەو زانست، ئاییندە بونیاد دەنێین) ،10 یەمین كۆنگرەی رێكخراوی گەشەپێدانی قوتابیانی كوردستان دەستیپێكرد.


لە وتەیەكدا ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ڕایگەیاند: خۆشحاڵین 25 ساڵ تەمەنی پڕخێری ڕێكخراوی گەشەپێدانی قوتابیانی كوردستان تێپدەپەڕێت و وێرای كۆسپ و لەمپەڕەكان توانویانە لەسە رپێی خۆیان بوەستین.


هەروەها ئەوەشی خستەڕوو: رێكخراوی گەشەپێدانی قوتابیانی كوردستان دەستیپێكرد ئەمڕۆ كە كۆنگرە دەبەستن پرۆسەیەكی دیموكراسی جوان پیشان دەدەن و كۆنگرەكە لە كاتێكدایە كە بارودۆخی سیاسی و ئابوری و كۆمەڵایەتی هەرێمی كوردستان و عێراق و ناوچەكە جێگیر نیە، ئەمەش ئەركمان قورستر دەكات و وە بەرپرسیایەتیمان زیاتر دەكات.