پەرلەمانی كوردستان 3-8ی وەك رۆژی جینۆسایدی ئێزیدییەكان دیاریكرد

03/08/2019 - 13:16 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

ئەمڕۆ شەممە پەرلەمانی كوردستان كۆبوەیەوەو تیایدا بە كۆی دەنگ بڕیاریدا بە دیاریكردنی ڕۆژی 3-8 وەك رۆژی جینۆسایدی ئێزیدییەكان.


پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە پەرلەمانی كوردستان خوێندنەوەی سێیەمی بۆ پرۆژە یاسای دیاریكردنی ڕۆژی 3-8-2014 وەك ڕۆژی كۆمەڵكوژی ئێزیدیەكان كرد و تیایدا بە زۆرینەی دەنگ بڕیار درا بە دیاریكردنی ئەو ڕۆژە بە ڕۆژی كۆمەڵكوژی ئێزیدیەكان.