ڕوداوێكی هاتوچۆ بەوێنە، برینداربونی چوار كەسی لێكەوتەوە

04/08/2019 - 08:55 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: ئێوارەی دوێنێ ڕوداوێكی هاتوچۆ ڕویداو بەهۆیەوە چوار كەس برینداربوون.


بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا كەوێنەیەكی دەتس كوردیو كەوتوە، ڕایگەیاند: ئێوارەی دوێنێ ئۆتۆمبیلیك لەجۆری (ھوندای ئەكسنت)لە ناو شاری كەلار گەرەكی گوران بە ھۆی خێرای زیادەوە كۆنتڕوڵی لە دەستدا وە لە ئەنجامدا چوار كەس بریندار بوون.


هەروەها بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ئاماژەی بەوەشكرد: زیانی زوریش بەر ئۆتۆمبیلەكە كەوتووە.

ئەلبوومی وێنەکان