سلێمانی... بەهۆی 21 ڕوداوی هاتوچۆوە 40 كەس بونەتەقوربانی

04/08/2019 - 10:20 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: تەنها لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا 40 كەس بەهۆی ڕوداوەكانی هاتوچۆوە بونەتەقوربانی.


بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ئاماری هەفتەی ڕابردووی ڕوداوەكانی هاتوچۆی سنوری بەڕێوبەرایەتیەكەی ڕاگەیاندو ئەوەی خستەڕوو: لەو ماوەیەدا 21 ڕوداوی هاتوچۆ ڕویانداوەو 36 كەس بەهۆی برینداربون و چوار كەسیش گیانیان لە دەستداوە.