وتەبێژی یەكگرتوو هەواڵێكی بێ بنەمای رۆژنامەی ژیان و كەی ئێن ئێن بەدرۆ دەخاتەوە

04/08/2019 - 20:50 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

 

سەبارەت بە هەواڵێك كە رۆژنامەی ژیان بڵاویكردۆتەوەو سایتی كەی ئین ئێنیش بەبێ بەدواداچوون ئەو هەواڵەی جارێكی تر بڵاوكردۆتەوە كە گوایە یەكگرتوو لەسەرۆكایەتی هەرێم پۆستێك وەردەگرێت، وتەبێژی یەكگرتوو رایدەگەیەنێت: ئەو هەواڵە هیچ بنەمایەكی نیەو دوورە لە راستی و بابەتێكی چەواشەكارییە.

لەو بارەیەوە وتەبێژی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە لێدوانێكیدا رایگەیاند: ئەو هەواڵە هیچ بنەمایەكی نیەو دوورە لە ڕاستی و بابەتێكی چەواشەكارییە دژ بە یەكگرتوو.

ئاماژەی بەوەشكردووە: یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەپاش هەڵبژاردنەكانەوە یەكەم هێزی سیاسی بوو بڕیاری ئۆپۆزسیۆن بوونیداو پیشەییانە مومارەسەی ئەو ئەركە دەكات و ئەگەر مەبەستی بەشداریكردن بوایە لە حكومەتدا ئەوا دەكەوتە گفتوگۆی راستەوخۆو بەبێ هیچ دوو دڵیەك بەشداری دەكرد بەڵكو یەكگرتوو هەر لەسەرەتاوە ئۆپۆزسیۆن بوونی هەڵبژارد.