وه‌زاره‌تی دارایی موچه‌ی مانگی 5ی چه‌ند شوێنێكی تر دابه‌ش ده‌كات

05/08/2019 - 09:15 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی


وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم، گەنجینەكان ئاگاداردەكاتەوە، ڕۆژی سێشەممە موچەی مانگی 5ی وەزارەتێكی تر دابەشده‌كرێت.

به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌مرۆ دووشەمە 5- 8-2019، موچەی مانگی 5ی هێزەكانی 70 و 80ی هێزەكانی پێشمەرگە دابەشدەكرێت و ڕۆژی سێشەممەش 6-8-2019 موچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشدەكرێت.

هەر بەگوێرەی ئەو زانیاریانە چاوەڕواندەكرێت ڕۆژی چوارشەممەو پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە، موچەی هەریەك لەوەزارەتەكانی دارایی و تەندروستی دابەشبكرێت.