وه‌زاره‌تى دارایی بڕیارێكی نوێی دەركرد

05/08/2019 - 09:22 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

به‌پێى نووسراوێكى وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوری هه‌رێمی كوردستان كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست كورديو كه‌وتووه‌ و واژووی وه‌زیری دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ره‌ وبریاره‌ى له‌باره‌ى  گواستنەوەی كاڵا بە شێوەی ترانزێت لەسەر سنوورەكان ده‌ركرد 

 له‌نووسراوه‌كه‌دا هاتووه‌ ، بڕیاردراوە بە گواستنەوەی كاڵا بەشێوەی ترانزێت كە لە رووی یاساییەوە رێگەپێدراون بۆ وڵاتانی دراوسێ، ئەمەش لەپێناو نەهێشتنی قۆرخكاریی و برەودان بە جوڵەی بازرگانی لە هەرێمی كوردستان.

 راشیده‌گه‌یه‌نن ، بەپێی‌ رێكار و میكانیزمی‌ گونجاو رێژەی‌ یەك لەسەر پێنجی‌ رەسمی‌ گومرگی‌ ناو پێناشەی‌ گومركی‌ و رەسمی‌ زیادە رێگە بەو كارە دەدرێت.