بڕیارێكی سەیر لەسەر زیادەڕۆكارانی كارەبا دەردەكرێت

05/08/2019 - 18:07 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 


لە سنووری پارێزگای سلێمانی ھەڵمەتێکی لابردنی زێدەڕۆییەکانی سەر کارەبای نیشتمانی دەستی پێکردووە و بڕیارێکیش لەبارەی زێدەڕۆکاران دەردەچێت.


سیروان محەمەد گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند ماوەیەکە لەلایەن لیژنەی تایبەتەوە لە ناوچە جیاجیاکانی سنووری پارێزگای سلێمانی دەست کراوە بە ھەڵمەتی لابردنی ئەو زێدەڕۆییانەی لە ماڵان و دوکان و شوێنەکانی دیکە کراوەتە سەر کارەبای نیشتمانی.


گوتیشی بە پێی بڕیارێک ھەر کەسێک زێدەڕۆیی کردبێت، وێڕای لادانی زێدەڕۆییەکە و تاوانەكردنێكی تایبەت، پارەی دوو ساڵی تەواوی بەکارھێنانی کارەباشی لێ وەردەگیرێ.


سیروان محەمەد بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاندو باسی لەوەش کرد ئەو باخانەی تا ئێستە پێوەری کارەبایان نەبەستووە، سەردانیان دەکرێ دوای تاوانەكردن، ڕادەسپێدرێن کە پێوەر ببەستن.


بە گوتەی سیروان محەمەد بە ئەنجامدانی ئەو ھەڵمەتە بڕە کارەبایەکی باش دەگەڕێتەوە ناو تۆڕی کارەبای نیشتمانییەوە.