باس له‌ چاره‌نوسی خۆی ده‌كات.. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر ده‌بێته‌ یه‌كێتی؟

06/08/2019 - 15:20 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

له‌باره‌ى چاره‌نووسى پۆسته‌كه‌ى وه‌ك پارێزگارى سلێمانى ئه‌گه‌ری خۆ كاندید كردنه‌وه‌ بۆ پارێزگار هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر روونكردنه‌وه ده‌دات.

هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی له‌ لێدوانێكدیدا رایگه‌یه‌اند"ئه‌و كه‌سانه‌ى ناو بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان كه‌ قسه‌ له‌سه‌ر نزیكبوونه‌وه‌مان ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ به‌رپرسه‌ سیاسییه‌كان له‌ كاره‌كانمان نامان وه‌ستێنێ، چونكه‌ ئێمه‌ ده‌وڵه‌تدارى ده‌كه‌ین.

ناوبراو ئه‌وه‌شی بۆ نایكورد باسكردووه‌ "وه‌ك هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر جارێكى تر بۆ پۆستى پارێزگاى سلێمانى خۆى كاندید ناكاته‌وه‌، تا ئه‌و كاته‌ى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان داخوازییه‌كانى خه‌ڵك جێبه‌جێ بكات له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌كه‌ ده‌مێننه‌وه‌، و نابنه‌ كاندیدى پارتى  و یه‌كێتى بۆ وه‌رگرتنى پۆست، به‌ڵكو بیر له‌ دروستكردنى شتێكى تازه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌."